بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی 13ی ڕەشەمە لە سەروبەندی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە زانکۆی کوردستان یادی شەهیدانی ئەو کیمیابارانە دەکرێتەوە.
کۆڕبەندەکە لە سەر ئەرکی بنکە فەرهەنگییەکانی زانکۆی کوردستان و لە هۆڵی مەولەویی ئەو زانستگایە کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە 13ی ڕەشەمە دەست پێدەکات.
کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕووی دا. لە کۆتاییی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی ئێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥٠٠٠ ھاوڵاتیی کوردی بێتاوان بە ژن و مناڵ و پیر و گەنجەوە شەھید کران.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment