بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدرای وەزیری ئەوقاف و مامۆستایانی سووریا ڕایگەیاند سووریا ئەمڕۆ لە هێڵی پێشەوەی بەڕخۆدانە و ئەرکی ئێمەیە کە لە خۆڕاگریی سووریا پشتیوانی بکەین.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری بەڕێزی سووریا لە سیمای خەباتگێڕ و خۆڕاگرێکی گەورەدا دەرکەوت، دڕدۆنگیی تیادا دروست نەبوو، نەگۆڕانە وەستا و دیارە ئەمەش بۆ گەلێک زۆر گرینگە.
ئایەتوڵڵا خامەنەیی زیادی کرد: ئەم نەتەوە موسڵمانانەی کە ئێوە دەبینن بە زەلیلی دەژین، ئەمانە زەلیل نین، سەرکردەکانیان زەلیلن. ئەگەر نەتەوەیێک سەرکردەگەلێکی هەبێت کە لە بەر ئیسلام و شوناسی خۆیان هەست بە شانازی و سەربەزی بکەن، دیارە ئەو نەتەوەیەش سەربەرز دەبێت. دوژمن لەگەڵ وەها نەتەوەیێکدا هیچی پێ ناکرێت.
ڕێبەری باڵای شۆڕش هەروها ڕاشیگەیاند: ئێمە تەمەنی شۆڕشەکەمان گەییشتووەتە چل. هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە تەواوی هێزە پلە یەکەکانی دنیا دژی ئێمە قۆڵیان لە قۆڵی یەکتر هەڵپێکا و جووڵانەوە، هەم ئەمریکا، هەم سۆڤیەت، هەم ناتۆ، هەم کۆنەپەرستانی ناوچەکە، هەرهەموو دەستیان دایە دەستی یەکتر، کەچی ئێمە لە نێو نەچووین و گەشەمان کرد. ئەمە واتای چییە؟ یەکەم واتای ئەم قسەیە ئەمەیە کە ئەوەی وا هێزە گەورەکان دەیانەوێت مەرجی نییە مسۆگەر ببێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کۆتایدا وتیشی: ئەم بابەتە فام و تێگەییشن بە نەتەوەکان دەبەخشێت، هیوا و دەستەڵاتیان دەداتێ. جا کەوا بوو ئەگەر ئێمەو ئێوە و لایەنە خۆڕاگرەکانی دیکە لە ناوچەکەدا لێبڕاوانە جووڵاینەوە دیارە دوژمنیش هیچی پێ ناکرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment