پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2018 عێراق بە پێی حەشیمەت پەسند کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی عێراق، سەرەڕای دژایەتیی توندی کوردەکان و بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمان، پشکی هەرێمی کوردستانی لە بودجەی ساڵی 2018 عێراق بە پێی حەشیمەت پەسەند کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند ، پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق رەت دەکەینەوە و داوا لە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت.

فارسیۆنە کوردستانییەکان لە بەیاننامەکەدا ڕایدەگەیێنن: دوای دەیان کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و فراکسیۆنەکانی دیکەی عێراق و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ راست کردنەوەی ئەو نادادپەروەرییەی لە بودجەی 2018 بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان کراوە لە کەم کردنەوەی رێژەی 17%، مووچەی هێزی پێشمەرگە و راست کردنەوەی دەستەواژە نادەستوورییەکان بەڵام بەداخەوە زۆرینەی داخوازییەکانی ئێمە جێبەجێ نەکران و بەهەند وەرنەگیران و وەکوو هەمیشە ئەمڕۆیش سیاسەتی زۆرینە و پەراوێزخستنی توێژێکی گرنگی عێراق، دەستیان کرد بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە بودجەکە و تەنانەت چاوەڕێی ئەوەش نەکرا کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بکرێت و گفتوگۆ بکرێت لەسەر داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان.

ئێمە لە کاتێکدا ئەم پڕۆژەیاسایە رەت دەکەینەوە داوا دەکەین سەرکردایەتیی سیاسی کوردستان، هێز و لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەدەنگ بێن بەرامبەر ئەو ناعەدالەتییەی کە بەرامبەر بە گەلەکەمان دەکرێت و ئەو سیاسەتە هەڵەیە راست بکرێت ئەگینا تەواوی گەلانی عێراق زەرەرمەندی یەکەمی ناکۆکییەکان دەبن.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 6013

News Code 12071

Your Comment

You are replying to: .
captcha