تورکیا ده‌بێ له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه‌ پێبه‌ند به‌ ئاگربڕ بێت

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: ئاگربڕ تێکڕای سووریا و تێکڕای لایه‌نه‌کان له‌وان تورکیا له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ و تورکیا ده‌بێ له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه‌ پێبه‌ند به‌ ئاگربڕ بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوا له‌ تورکیا ده‌کات له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه‌ پێبه‌ندی ئاگربڕی پێشنیارکراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بێت.

میدیاکانی تورکیا ڕاپۆرتیان دا که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ به‌ بۆچوونی ئه‌و وڵاته‌ ئاگربڕ تێکڕای سووریا و هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ و به‌و بۆنه‌وه‌ داوای له‌ حکوومه‌تی تورکیا کردوووه‌ که‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی خۆی له‌ کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین بوه‌ستێنێت.

سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربڕی به‌په‌له‌ و سه‌رانسه‌ری له‌ بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان، تورکیا به‌ هێرشه‌کانی دژ به‌ عه‌فرین درێژه‌ ده‌دات و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ پاساوهێنانی کاره‌که‌یان خۆیان به‌ لایه‌نێکی شه‌ڕ له‌ قه‌یرانی سووریا نازانن و ئیدعا ده‌که‌ن که‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌وان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆریستانه‌یه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌کپارچه‌ییی سووریا ده‌که‌ن.

ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ته‌نیا داعش، ئه‌لقاعیده‌، به‌ره‌ی نوسره‌ و گرووپ و ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان ناگرێته‌وه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌وان به‌ تیرۆریست ده‌زانێت و گرووپه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ لیستی ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا نین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12064

Your Comment

You are replying to: .
captcha