به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ده‌ستپێکی هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری سووریا ژماره‌یێک له هێزه کورده‌کانی سووریا له ناوچه‌ی جۆربه‌جۆری کوردنشینی ئه‌و وڵاته‌وه به مه‌به‌ستی به‌رگری کردن له عه‌فرین چوونه‌ته ناوچه‌که. به‌شێک له هێزی کوردی سووریا که هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا ئه‌ژمار ده‌کرێن ده‌وری هه‌ره‌گرینگ ده‌بینن له شه‌ڕی دژ به داعش و باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان له داعش پاک کردۆته‌وه ئێستا به مه‌به‌ستی ڕێگری کردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش له به‌ره‌ی شه‌ڕی ڕه‌قه و ده‌یره‌زوور جێگیر کراون به‌ڵام پاش ده‌ستپێکی هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین ژماره‌یێک له‌و هێزانه ناوچه‌که‌یان به‌جێ هێشتوووه و ڕوویان کردۆته عه‌فرین.
به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریکا نیگه‌رانیی خۆیانیان له‌وباره‌وه ده‌ربڕیوه. ئێریک پاهۆن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا له‌وباره‌یه‌وه به سی ئێن ئێنی وتوووه: ئاگاداری چوونی ژماره‌یێک له هێزه کوردییه‌کان له به‌ره‌ی شه‌ڕی ڕووباری فوراته‌وه به‌ره‌و عه‌فرین هه‌ین. ئه‌و بابه‌ته‌ش شوێنهدانهریی ده‌بێت له شه‌ڕی دژ به داعش.
ناوبراو زیادی کرد: هێزی دیموکراتیکی کوردی سووریا به‌ڵێنیان داوه یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا دژ به تورکیا به کار نه‌هێنن و سه‌رکرده‌کانی هێزی سووریای دیموکراتیک له‌م دواییه‌دا پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه دووپات کردۆته‌وه.
ژماره‌یێک له به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریکاش به سی ئێن ئێنیان وتوووه: ژماره‌ی هێزی کوردی سووریای دیموکراتیک له ده‌یره‌زوور ته‌نها سه‌دا 20ه به‌ڵام زۆرینه‌ی فه‌رمانده‌کانی ئه‌و گرووپه سه‌ربازییه کوردن و ئه‌گه‌ر فه‌رمانده‌کان ئه‌و هێزانه جێ بهێڵن توانای سوپای دیموکراتیک که‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر شه‌ڕی دژ به داعش.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment