به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێدریکا موگیرینی، له سه‌ر دۆخى غوته‌ی سووریا داواى له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا و توركیا و ئێران کرد ئه‌و ئاگربه‌سته جێبه‌جێ بكه‌ن كه ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له ته‌واوى سووریا بۆ ماوه‌ى 30 ڕۆژ بڕیارى لێداوه.
موگیرینی، هه‌روه‌ها دەڵێت: "راوەستانی شەڕ هەلێک دەڕەخسێنێت بۆ پێشکەوتنی دانوستانەکانی ئاشتی کە نەتەوەیەکگرتوووەکان ڕابەرایەتی دەکات".
24ى مانگى رابردوو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان به‌كۆى ده‌نگ بریارى ئاگربه‌ستى دا، له سه‌رتاسه‌رى سووریا بۆ ماوه‌ى 30 ڕۆژ، به‌ڵام له‌شكركێشیی توركیا له عه‌فرین و شه‌ڕى سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كان له غوته به‌رده‌وامه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment