ساڵح موسلیم بچێته‌ هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ له‌ دوای ده‌بین

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی ئازاد کردنی ساڵح موسلیم له‌سه‌ر ده‌ستووری دادگه‌ی پراگ گوتی: "ئه‌وه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ نایێت که‌ به‌و بڕیاره‌ی دادگا هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هات، وازی لێ ناهێنین، بچێته‌ هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ له ‌دوای ده‌بین."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی ئازاد کردنی ساڵح موسلیم سیاسه‌توانی کوردی سووریا و هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) به‌پێی حوکمی دادگه‌ی پراگ ده‌ڵێت: تورکیا واز له‌ به‌دواداچوونی موسلیم ناهێنێت و بچێته‌ هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ له‌ دوای ده‌بین.

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتیشی: "حوکمی ئه‌و دادگه‌یه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ نایێت که‌ به‌و بڕیاره‌ی دادگا هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هات، وازی لێ ناهێنین، بچێته‌ هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ له ‌دوای ده‌بین، بڕیاری دادگا له‌ دژی ناوبراو هه‌یه‌، ناوی له‌ لیستی سووری تیرۆردایه."

ساڵح موسلیم پاش ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی چێکه‌وه‌ ده‌ستگیر کرا، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو له‌سه‌ر حوکمی دادگه‌یێک له‌ پراگ ئازاد کرا له‌ حاڵێکدا که‌ تورکیا هیوای هه‌بوو کۆماری چێک ساڵح موسلیم ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ بکاته‌وه‌.

چاووش ئۆغڵۆ کۆماری چێک به‌ نموونه‌ی ڕاستگۆ نه‌بوون و دووڕووییی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم وه‌سف ده‌کات.

تورکیا PYD به‌ لقی سووری پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و گرووپێکی تیرۆریستی ده‌زانێت به‌ڵام وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ئه‌و پارته‌ وه‌کوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نازانن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12012

Your Comment

You are replying to: .
captcha