به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: ئاراسته کردنی بڕیارنامه‌ی دژه‌ئێرانی له کۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان که له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هه‌ندێک وڵاتی دیکه‌وه ئه‌نجام درا ئه‌وپه‌ڕی بێشه‌رمیی ئه‌وانی پیشان دا.
ناوبراو وتیشی: له ڕاستیدا ئه‌و کارانه هه‌وڵێکه بۆ سه‌رپۆش دانان له‌سه‌ر ئه‌و جینایه‌ته‌ی که خۆیان تێدا شه‌ریکن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕوونیشی کرده‌وه: به‌داخه‌وه ئێستا پاش ده‌ستدرێژییه‌کانی سعوودییه و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ده‌بینین هه‌زاران مرۆڤی بێگوناح کوژراون.
زه‌ریف درێژه‌ی پێدا: کاره‌ساتێکی مرۆیی له‌و وڵاته‌دا ڕوو ده‌دات. هه‌ندێک ئامار نیشان ده‌ده‌ن زیاتر له یه‌ک میلیۆن که‌س له‌و وڵاته‌دا تووشی نه‌خۆشیی کۆلێرا هاتوون. هۆکاری ئه‌م کاره‌ساته‌ش ئه‌مریکایه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر نووسیویه‌تی: پێداگریی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ شاردنه‌وه‌ی سێ ساڵ ده‌ست تێکه‌ڵیان له تاوانه‌کانی سعوودییه و ئیمارات له یه‌مه‌ن شکستی هێنا. ئێران له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی قه‌یرانه‌وه پڕۆژه‌ی خۆی بۆ ئاگربڕ، یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه، گفتوگۆ و حکوومه‌تی بنکه‌فراوان پێشکه‌ش کردبوو ئه‌وه‌ش خولیای سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازی یان تۆمه‌ت خستنه پاڵ هیچ لایه‌نێک نییه به‌ڵکوو ئێستاش تاکه چاره‌سه‌ره.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ به‌ریتانیا له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا که پێشنیارێکی به پاڵپشتیی ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کردبوو ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار کردبوو که ناتوانێت ڕێگری بکات له ناردنی چه‌ک بۆ یه‌مه‌ن به‌ڵام بڕیارنامه‌که له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ڤێتۆ کرا.
زه‌ریف له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات ده‌ست پێکردوووه و له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا چوار وڵاتی به سه‌ر کردۆته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چوار وڵاتی سێربستان، بوڵغاریا، کرۆڤاتیا و بۆسنی دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment