به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ڕاپۆرته جۆربه‌جۆره‌کان و پاش داوه‌تی هێزه کوردییه‌کانی سووریا له هاووڵاتییانی بیانی به‌تایبه‌ت وڵاته بیانییه‌کان، سه‌دان هاووڵاتیی وڵاتانی ڕۆژئاوا له ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوو ته‌ڤلی هێزه کوردییه‌کانی سووریا بوون و له شه‌ڕ دژی داعشدا به‌شدارییان کردوووه. له‌و شه‌ڕه‌دا زیاتر له 10 که‌سیان کوژراون. ئێستاش پاش کۆتاییی داعش، ئه‌و هێزانه خه‌ریکن بۆ وڵاتانی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام هه‌ندێ پێیان وایه گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌که‌یان ڕه‌نگه کێشه‌ی ئه‌منی بۆ ئه‌و وڵاتانه به‌دوادا بێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی فڕانس 24، ته‌نها له کاتی ده‌ستپێکردنی هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین له 20ی جانیڤێریی 2018، نێوان 100 تا 400 که‌س له هاووڵاتییه بیانییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا چوونه ڕیزی هێزه کوردییه‌کانی سووریا له عه‌فرین. ئه‌و که‌سانه به ئامانجی جیاجیا له‌وان یارمه‌تی به کورد، پاڵپشتی له چه‌په‌کان (پارته چه‌په کوردییه‌کان زاڵن به سه‌ر ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا)، دژه سه‌رمایه‌دانه‌ری و هتد ته‌ڤلی هێزه کوردییه‌کانی سووریا بوون و مومکینه ئه‌زموونه‌کانیان له سووریا له کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ و زێدی خۆیان بۆ وڵاته‌که‌یان ببێته ده‌ردیسه‌ر.
وڵاتانی ڕۆژئاوا نیگه‌رانیی خۆیان له‌و بابه‌ته نه‌شاردۆته‌وه به شێوه‌یێک که چه‌ند هاووڵاتیی به‌ریتانیایی له کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی لێپێچینه‌وه‌ی لێکراوه. ژماره‌یێک له هاووڵاتییانی فه‌ڕه‌نساش که له شه‌ڕ دژی داعشدا شان به‌شانی کورده‌کانی سووریا شه‌ڕیان کردوووه وتوویانه که چوونه‌ته لیستی "fiche S"ی فه‌ڕه‌نسا که به‌و مانایه‌یه که ئه‌و که‌سانه به شێوه‌ی هێزه‌کی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئاسایشی فه‌ڕه‌نسا.
له لایێکی دیکه‌شه‌وه هه‌ندێ له هاووڵاتییه بیانییه‌کانی هاوکاری کورده‌کانی سووریا به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێستا سه‌ربازانی به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریکا له سووریا بۆ شه‌ڕ دژی داعش هاوکاریی کورد ده‌که‌ن هه‌ڵسوکه‌وتی وڵاته‌که‌یان له ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان به جۆرێک دووڕوویی وه‌سف ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی واڵ ستریت ژۆڕناڵ له وتارێکدا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامانی بیانیی ئه‌ندامی YPG که هاوخه‌میی خۆیان به کورد ده‌ربڕیوه و یارمه‌تی ئه‌وانیان داوه ڕه‌نگه به ورووژاندنی هه‌ستیارییه‌کانیان وڵاتانی تورکیا و ئه‌ندامی ناتۆ به دوژمنی کورد بزانن و له‌و وڵاتانه‌دا هه‌ڵسوکه‌وتی توندوتێژانه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌ڵام ئۆلیویر گوجین له زانکۆی سووربنی پاریسه‌وه پێی وایه نابێت ترسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کانی ئه‌ندامی YPG بۆ وڵاته‌که‌یان بێت ئه‌وان بۆ وڵاته‌که‌یان هه‌ڕه‌شه نین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment