به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆلیسی چێک ڕۆژی شه‌ممه ساڵح موسلیم سه‌رۆکی پێشووی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD)ی ده‌ستبه‌سه‌ر کرد که تورکیا تۆمه‌تی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ی خستۆته پاڵی.
پۆلیسی چێک ئاماژه‌ی به ناوی ساڵح موسلیم نه‌کردوووه و ته‌نها ناونیشانه‌که‌ی که‌سی ده‌ستبه‌سه‌رکراوی بڵاو کردۆته‌وه.
پۆلیسی چێک له به‌یاننامه‌یێکدا گوتوویه‌تی: له‌سه‌ر داوای پۆلیسی ئینتێرپۆڵی تورکیا که‌سێکی ته‌مه‌ن 67 ساڵی بیانییان ده‌ستبه‌سه‌ر کردوووه.
هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی چێک (CTK) له زاری ئاندرێ زۆلۆڤا وته‌بێژی پۆلیسی چێک نووسیویه‌تی: هاووڵاتییێکی ته‌مه‌ن 67 ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه که له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینتێرپۆڵی تورکیاوه داوا کرابوو و ئێمه ناوی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رکراوه ئاشکرا ناکه‌ین.
ترێزا شێبالۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی چه‌ک به هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی ئه‌و وڵاته‌ی وتوووه وه‌زاره‌تخانه‌که‌یان هێشتاکه هیچ زانیارییێکی له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌وه نییه.
مایکله لاگرۆنۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چێکیش گوتوویه‌تی بابه‌ته‌که پێوه‌ندی به پۆلیس و ده‌زگای دادی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه.
وته‌بێژی پۆلیسی چێک له توویته‌ره‌که‌ی خۆیدا نووسیویه‌تی: که‌سی ئاماژه‌پێکراو ئێستا له گرتووخانه‌ی پۆلیسدایه. ناوبراو ورده‌کاریی زیاتریشی نه‌خستۆته ڕوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment