به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ١٢ تا ١٤ی ئه‌م مانگه کۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق له وڵاتی کوێت به به‌شداریی ١٢٣ ئه‌ندام و ٧٠ وڵاتی جیهان و ٣٢٠٠ کۆمپانی به‌ڕێوه چوو و شاندێکی حکوومه‌تی هه‌رێمیش پشکداری کۆنگره‌که بوو و ده‌ره‌باری ئه‌مه عه‌بدولقادر شنگالی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''له سه‌ره‌تاوه ئێمه بڕوامان به‌وه نه‌بوو که ئه‌م کۆنگره‌یه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنیت و هه‌موومان له‌و بڕوایه‌دا بووین که شکست ده‌هێنیت و هه‌رواش ده‌رکه‌وت و شکستی هێنا چوونکه ته‌نیا ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بوون و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانیش پێویستی به زه‌مینه‌یێکی ئه‌منیی له‌باره تا وه‌به‌رهێنان بکرێت به‌ڵام دیاره ئه‌و ناوچانه‌ی له داعش ڕزگار بوون هیچ مفایێکی ئه‌وتۆیان لێی وه‌رناگرن و ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی هاتووشن مه‌رجی قورسیان هه‌یه."
عه‌بدولقادر شنگالی ئه‌وه‌یشی گوت: "بۆ شارێکی وێرانکراوی وه‌ک مووسڵ ته‌نیا چوار پرۆژه هه‌بوون ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له فه‌شه‌له‌کانی کۆنگره‌که و هیچ ئۆمێدێکمان به‌وه نییه و بڕوای وڵاتانیش به کۆمه‌کبه‌خشین نه‌بوو."
عه‌بدولقادر شنگالی له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا که ئاخۆ ئێستا حه‌شدی شه‌عبی له مووسڵ و ده‌وربه‌ری چ پێشلکارییێک ده‌کات ده‌ڵێ: "هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه چه‌ندین پێشێلکاری کردوون و دیموگرافیای ناوچه‌که‌ی گۆڕیوه و ده‌ستی به سه‌ر هه‌موو جومگه‌کانی پارێزگاکه‌دا گرتوووه."
عه‌بدولقادر شنگالی ده‌ڵێت: "له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دیار ده‌بێت که ئایا کارتێکردنی حه‌شد چه‌ند گه‌وره بوووه و چه‌ند که‌سی نزیکی خۆی پاڵاوتوون که ده‌نگی مووسڵی بۆ ده‌به‌ن."
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا گوتیشی: "ئێستا ئێمه وه‌ک پارێزگای مووسڵ هیچ شه‌رعییه‌ت به‌و که‌سانه ناده‌ین که حه‌شدی شه‌عبی له پله و پۆسته ئیدارییه‌کانی شاره‌که‌دا جێگیری کردوون و مامه‌ڵه‌شیان له‌گه‌ڵ ناکه‌ین و تا ئه‌م کاته‌ش ئێمه له‌گه‌ڵ پۆسته شه‌رعییه‌کانی مووسڵین و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌که‌ین."
عه‌بدولقادر گوتی: "تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌یره‌وان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌حتانیه و قائمقامی شنگال و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنوونێش گۆڕاون و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین پێشێلکاریی یاسایی‌ی حه‌شدی شه‌عبیه."
ناوبراو ئاماژه‌یشی دا: "له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلکارییانه نامه‌مان بۆ هه‌موو فه‌رمانگه حکوومیه‌کان ناردوووه که به هیچ شێوه‌یێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌سانه نه‌که‌ن و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلکارییانه ده‌نگی خۆمان گه‌یاندوووه به ئه‌مریکا و کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ کۆنسووڵخانه‌ی ئه‌مریکاش کرد له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و ئه‌وانیش له سه‌ر ئه‌م خروقاتانه ئاگادارن."
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment