ده‌بێت په‌که‌که‌ شه‌نگال چۆڵ بکات

به‌شی جیهان- مه‌سروور بارزانی ده‌ڵێت: شه‌نگال به‌شێکه‌ له‌ عێراق و ده‌بێت په‌که‌که‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ چۆڵ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی ئاسایش و هه‌واڵگریی هه‌رێمی کوردستان به‌ ئه‌لمانیتۆری وتوووه‌: ئێمه‌ ده‌ڵین په‌که‌که‌ شه‌نگال چۆڵ بکات چوونکه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین هه‌ر گرووپ یان ڕێکخراوێکی کوردی که‌ له‌ وڵاتێکی دیکه‌وه‌ هاتبێت پێویسته‌ کێشه‌کانی خۆی له‌ نێو وڵاتی خۆی چاره‌سه‌ر بکات. هێنانی کێشه‌ی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ بۆ نێو وڵاتێکی تر کێشه‌که‌ دژوارتر ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ندیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا وتی: تورکیا شه‌ریکێکی ستراتێژی و حه‌تاییه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان و له‌ باری ئابوورییه‌وه‌ وڵاتی تورکیا کۆریدۆرێکه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان که‌ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. ئه‌و وڵاته‌ له‌ لێکه‌وته‌کانی پاش ڕیفراندۆمدا هه‌رگیز سنووری خۆی به‌ ڕووی هه‌رێمی کوردستاندا دانه‌خست. به‌و شێوازه‌ش ڕێگری کرد له‌ قه‌ومانی کاره‌ساتێکی مرۆڤی.

مه‌سروور بارزانی ده‌رباره‌ی داهاتووی پێوه‌ندیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا وتیشی: داهاتوویێکی گه‌ش و ڕووناکمان هه‌بێت ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایشی هه‌رێم له‌ باره‌ی نێوه‌ندگیریی نێوان په‌که‌که‌ و ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌مه‌ڕ پڕۆسه‌ی ئاشتی وتی: ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ پاراستنی گیانی بێ تاوانان چیمان له‌ده‌ست بێت بیکه‌ین.

کوڕه‌ گه‌وره‌ی مه‌سروور بارزانی له‌ باره‌ی کاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی 25ی ئه‌یلوولی هه‌رێمی کوردستان وتی: هۆی ئه‌و کاردانه‌وه‌یه‌ نازانم به‌ڵام بێ گومان کاردانه‌وه‌کان شوێندانه‌ری بوو له‌ هه‌ڵوێستی حکوومه‌تی به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی کوردستان.

مه‌سروور بارزانی ده‌رباره‌ی هۆکاری پێداگریی هه‌رێمی کوردستان له‌ پێناو ئاسایی کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێکان و فراوان کردنی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ ڕای‌گه‌یاند: بێ گومان 4 وڵاتی ئێران، تورکیا و سووریا و عێراق له‌ چوار ده‌وری ئێمه‌دان و نامانهه‌وێت دوژمنایه‌تیی نێوان جه‌ماوه‌ری خۆمان و وڵاتانی دراوسێ ته‌شه‌نه‌ بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11934

Your Comment

You are replying to: .
captcha