بهپێی ههواڵی کوردپرێس، دەرهێنەر واحید کفری رایگەیاند: کورتە فیلمی سینەماییی کوردی (باشرین خەڵات) لەم مانگەدا بەشداری فیستیڤاڵەکانی، النهج، واسط، دیالە، دەکات، لە مانگی چواریش بهشداری لە فیستیڤاڵی کاردیف دهكات لە بەریتانیا.
گوتیشی: "فیلمەكه نۆ خولهكه و باس لە بەخشینی خەڵاتێکە کە دەرهێنەرکە لە فیستیڤاڵێکی بەغدا بەدستی هێناوە، لە رێگەی گەڕانەوە بۆ کوردستان دەبەخشێتە ژن و منداڵیک، دواتر دەکەونە بۆسەی چەکدارانی داعش لەناو جانتای ژنەکە دەریدەهێنن دەڵێن ئەمە حەرامە خەڵاتە دەشکێنن و دەیاندەنە بەر دەستڕێژی گولـلە".
فیلمی باشترین خەڵات، لە دەوروبەری کفری کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و ساڵی 2017 لە سەر بودجەی بەرێوبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەرهەم هاتوووە، لە چەندین فیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی جۆراوجۆری بەدەست هێناوە.
سهرچاوه: ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment