بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (پەیەدە) لە لێدووانێکدا باس لە دەستگیر بوونی ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پێشووی پارتەکەی لە پراگ پێتەختی وڵاتی چێک دەکات و دەڵێت: ساڵح موسلم بە نایاسایی دەستگیر کراوە. موسلم شوێنگری سیاسەت و دیپلۆماسیی باکووری سووریا و پەیەدەیە. حکوومەتی تورکیا و لایەنگرەکانی دەیانهەوێ ئەم سیستەمەی لە باکووری سووریا دامەزراوە بخنکێنن. ئەمەش بەشێکی ئەو سیاسەتەیە.
لە درێژەی وتەکانیدا باهۆز حەسەن ئاشکراشی دەکات: حکوومەتی تورکیا بۆی نییە و ئەو دەرەتانەی نییە حوکمی دەستگیر کردنی ساڵح موسلم دەربکات. موسلم هاووڵاتیی باکووری سووریایە و لە تێکڕای جیهاندا بە شوناسە سیاسییەکەیەوە دەناسرێت. ئەم هەڵمەتە تەواو نایاساییە. کۆماری چێک بەرپرسی تەندروستی و پاراستنی ساڵح موسلمە. خەڵکی چێک و تێکڕای ئەورووپا دەبێ هەمبەر ئەم پێشێلکارییە کاردانەوەیان هەبێت.
سەرچاوە: هاوار نیووز
Your Comment