ساڵح موسلیم ئازاد کراوه‌ و ڕاده‌ستی تورکیا ناکرێت

به‌شی سووریا- ساڵح موسلیم پاش لێپێچینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی پراگه‌وه‌ ئازاد و داوای لێکراوه‌ که‌ له‌و وڵاته‌ بڕوات. کۆماری چێک موسلیم ڕاده‌ستی تورکیا ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌دئه‌مین پێنجوێنی، سیاسه‌توانی کوردی عێراقی نزیک له‌ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕووداو ڕای‌گه‌یاند: ساڵح موسلیم سه‌رۆکی پێشووی پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) که‌ شه‌وی ڕابردوو به‌ داوای حکوومه‌تی تورکیا له‌ لایه‌ن پۆلیسی کۆماری چێک له‌ شاری پراگ ده‌ستگیر کرابوو، ئازاد کراوه‌ و ده‌وڵه‌تی چێک ناوبراو ڕاده‌ستی تورکیا ناکات.

پێنجوێنی وتیشی: "موسلیم له‌ لایه‌ن پۆلیسی پراگه‌وه‌ لێپێچینه‌وه‌ی لێ کرا و داوای لێکراوه‌ که‌ وڵاتی چێک به‌جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌."

ناوبراو زیادیشی کرد: "ساڵح موسلیم ئێستا له‌ هۆتیله‌که‌ی له‌ شاری پراگه‌ و ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌که‌ی. ده‌وڵه‌تی چێک ساڵح موسلیم ڕاده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا یان وڵاتێکی دیکه‌ ناکات."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11903

Your Comment

You are replying to: .
captcha