به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌دئه‌مین پێنجوێنی، سیاسه‌توانی کوردی عێراقی نزیک له پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕووداو ڕایگه‌یاند: ساڵح موسلیم سه‌رۆکی پێشووی پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) که شه‌وی ڕابردوو به داوای حکوومه‌تی تورکیا له لایه‌ن پۆلیسی کۆماری چێک له شاری پراگ ده‌ستگیر کرابوو، ئازاد کراوه و ده‌وڵه‌تی چێک ناوبراو ڕاده‌ستی تورکیا ناکات.
پێنجوێنی وتیشی: "موسلیم له لایه‌ن پۆلیسی پراگه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی لێ کرا و داوای لێکراوه که وڵاتی چێک به‌جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که."
ناوبراو زیادیشی کرد: "ساڵح موسلیم ئێستا له هۆتیلهکهی له شاری پراگه و ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی. ده‌وڵه‌تی چێک ساڵح موسلیم ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا یان وڵاتێکی دیکه ناکات."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment