یەپەگە پابەندیی بەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەست راگەیاند

بەشی سووریا- یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە پابەندیی بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەست راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی راگەیەنراوێك بڵاوی كردەوە، كە پابەندی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەستی سەرتاسەری لە سووریا دەبن.

یەپەگە راشیگەیاند، ئەوان پابەندی بڕیارەكە دەبن ‌و لەكانتۆنی عفرین سەرجەم شەڕەكانیان رادەگرن‌ و تەنیا بەرگری لە خۆیان دەكەن، ئەوەش وەك پابەندییێك بەبڕیاری ئاگربەست لە سووریا.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی شەوی رابردوو بڕیاری ئاگربەستی سەرتاسەریی لە سووریا راگەیاند، كە ئاگربەستەكە بۆ ماوەی یەك مانگ بەردەوامیی دەبێت.

بڕیارەكە لەكاتێكدایە لە 20ی مانگی رابردوووەوە سوپای توركیا دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەر كانتۆنی عفرین لە رۆژئاوای كوردستان لە ناو خاكی سووریا كردوووە، كە ئەو كانتۆنە لەژێر كۆنتڕۆڵی یەپەگەدایە.

News Code 11899

Your Comment

You are replying to: .
captcha