ڕوانگەی سووری ئاماری قوربانیانی هێرشی تورکیا بۆ عەفرین بڵاو دەکاتەوە

بەشی جیهان- کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی بە شێوازی جۆراوجۆر، لە لایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانییەوە لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر عەفرین، زیاتر وەک پاکتاوی ڕەگەزی دێتە بەرچاو وەک لەوەی شەڕ بێت دژی لایەنێک یان گرووپێکی چەکدار.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاماری کوژراو و بریندارانی هاووڵاتییانی مەدەنی لە عەفرین ئەوە دەردەخەن کە سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانیان، بە شێوازێکی هەڕەمەکی بۆردومان و تۆپبارانی عەفرین دەکەن و جیاوازی ناکەن لە نێوان هاووڵاتییانی مەدەنی و بنکە و ئامانجە سەربازییەکاندا.

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: لە ماوەی ٣٥ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٢٠ هاووڵاتیی مەدەنیی عەفرین شەهید بوون کە لەناویاندا ٢٣ منداڵ و ١٧ ژن هەیە و بە سەدان کەسی تریش بریندار بوون.

لە لایێکی ترەوە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکیدا نووسیویەتی، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر عەفرین، شکستیان هێناوە و بەپێی بەدواداچوونەکانی ڕێکخراوەکە، بەهۆی هێرشی تورکیاوە لە عەفرین، کە ڕۆژانی ٢١ و 27 و ٢٨ی کانوونی دووەمی ڕابردوو ئەنجامیان داوە، ٢٧ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون کە ١٧یان منداڵن و دوو خێزانی ئاوارەشیان تێدا بوووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11867

Your Comment

You are replying to: .
captcha