هێزی ئەمریکی لە عێراق بۆ پاراستنی خۆیان لە بەرانبەر حەشدی شەعبی دەکەونە خۆیان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی " العربی الجدید"ی لەندەن لە هەواڵێکدا باسی ئەوەی کردوووە هێزی ئەمریکی لە عێراق بۆ پاراستنی بنکە سەربازییەکانی خۆی لە بەرانبەر حەشدی شەعبی پشتێنی لێ توند کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژنامەی " العربی الجدید"ی لەندەن وتوویەتی پاش ئەوەی حەشدی شەعبی هەڕەشەی کردبوو سوپای ئەمریکا دەستی داوەتە هەوڵی لۆجەستیی توند لە دەور و بەری بنکە سەربازییەکانی خۆی.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسە عێراقییەکانەوە نووسیویەتی: یەک لەو نیشانانە ئەوەیە هێزی حەشدی شەعبی لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاوە تا مەودای 20 کیلۆمەتری دوور کەوتوونەتەوە و هاوکارییەکانیان تەنها لە بنکەی سەربازیی عین الاسد لە پارێزگای ئەنبار و بنکە "بلد" لە پارێزگای سەڵاحەدین لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵ دەبێت.

ئەو ڕێوشوێنە توندە ئەمنییە پاش ئەوە هاتە گۆڕی کە هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی دژ بە هێزی ئەمریکی پەرەی سەند و حەشد داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد خشتەیێکی زەمەنی دیاری بکات بۆ چوونە دەرەوەی هێزی ئەمریکی لە عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11856

Your Comment

You are replying to: .
captcha