هێزی سەر بە سوپای سووریا توانای شەڕ لەگەڵ سوپای تورکیای نییە

بەشی تورکیا- نوورەدین جانیکلی وەزیری بەرگریی تورکیا ڕای‌گەیاند ئەو گرووپەی بە ناوی هێزی سوپای سووریاوە نێردراوەتە عەفرین ناتوانێت دەرەنجامی ئەو هەڵمەتە بگۆڕێت کە تورکیا دژ بە تیرۆر دەستی پێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوورەدین جانیکلی وەزیری بەرگریی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی کردە چوونی هێزی سەر بە حکوومەتی سووریا بۆ پشتیوانیی عەفرین بەرامبەر تورکیا و وتی: ئەو گرووپەی بە ناوی هێزی سوپای سووریاوە ڕەوانەی عەفرین کراون بە هیچ شێوەیێک ناتوانن دەرەنجامی هەڵمەتەکەی تورکیا بۆ شەڕی دژە تیرۆر بگۆڕن و ئەوەشی لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان بێت لەلایەن تورکیاوە دەکرێتە ئامانج.

ناوبراو لە درێژەدا ئاشکراشی کرد: ئەوەی هەندێک هەر جۆرێک بووە لە عەفریندا لەگەڵ تیرۆریستەکان یەک بگرنەوە نابێتە هۆکاری ئەوەی ئێمە کۆتایی بە شەڕی دژە تیرۆرمان بهێنین. بەم کارە ئێمە لاواز نابین و تەنیا ئەوەی هەیە ئەو گرووپانەش کە هاتوونەتە یارمەتیی تیرۆریستان دەبنە ئامانجمان.

سەرچاوە: تایم تورک

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11828

Your Comment

You are replying to: .
captcha