به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه تایبه‌ته‌کانی ژه‌نده‌رمه‌ی تورکیا ناسراو به JÖH و هێزه تایبه‌ته‌کانی پۆلیسی تورکیا ناسراو به PÖH که له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێزه ئه‌منییه‌کان له ناوچه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ئه‌زموونی زۆریان له شه‌ڕه‌کانی نێو شاره‌کان وه‌ده‌ست هێناوه، له ژێر فه‌رمانی سوپای تورکیا ڕه‌وانه‌ی عه‌فرین کران.
له ئه‌نجامی ئه‌م کاره‌دا که به داخوازیی سه‌رکرده‌ی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا و جێبه‌جێ کرانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ئه‌نجام دراوه، ئه‌و هێزانه بۆ عه‌فرین گواستراونه‌ته‌وه و له ڕۆژانی داهاتوودا به شێوازی چالاکانه له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیادا به‌شداری ده‌که‌ن.
ده‌وترێت ئه‌و هێزانه که پێشتریش له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له ئه‌لباب، ئه‌عزاز، جرابلوس و مارع به‌شدارییان کردبوو، به مه‌به‌ستی گه‌مارۆدان و ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له ناوخۆی شاری عه‌فرین ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کراون.
شیاوی ئاماژه‌یه هێزه‌کانی JÖH و PÖH هێزێکی سه‌ربه‌خۆ له سوپا و ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا بوووه و ته‌نها له دۆخێکی جه‌نگی و به مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاوه ده‌چنه ژێر فه‌رمانی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا TSK.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Haber7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment