به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له دووهه‌م ڕۆژی پانێڵی یانه‌ی ڤاڵدا که له مۆسکۆ به‌ڕێوه ده‌چێت ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌شی دووهه‌می پانێڵه‌که که تایبه‌ت کرابوو به پرسی کورد وه‌ک یه‌کێک له کێشه مه‌ودادرێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان له پانێڵه‌که له به‌شێک له قسه‌کانیدا ڕایگه‌یاند: "جێبه‌جێ نه‌کردن و پێشێل کردنی ده‌ستووری عێراق له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و نه‌گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێک دوای چه‌ندین گفتوگۆ و دیالۆگ و دانوستان وای کرد کورد گشتپرسی ئه‌نجام بدات".
هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێ: "ئێمه به شێوه‌یێکی ئاشتییانه و دیموکراسی ده‌ستمان بۆ گشتپرسی برد. ئه‌مه شتێک بوو که کورد ده‌یویست چوونکه هه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ عێراق شکستی هێنا و هه‌وڵی ئه‌وه‌مان دا ببینه دراوسێیێکی باش بۆ عێراق و به شێوه‌یێکی ئاشتییانه له‌گه‌ڵیان بژین به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش قبووڵ نه‌کرا و نکۆڵی له‌وه له کورد کرا به شێوه‌یێکی دیموکراتیانه گوزارشت له ڕای خۆی بکات".
ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی له پانێله‌که هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "نزیکه‌ی 93%ی خه‌ڵک ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا. ئه‌مه واقیعێک بوو هیچ که‌سێکیش مافی ئه‌وه‌ی نییه گشتپرسییه‌که‌ی کورد پووچه‌ڵ بکاته‌وه".
له خاڵێکی دیکه‌دا، هێمن هه‌ورامی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که وه‌کوو کورد "سه‌لماندمان فاکته‌ری سه‌قامگیرین له ناوچه‌که، توانیمان شانبه‌شانی هێزه عێراقییه‌کان شه‌ڕی داعش بکه‌ین. هاوکات ئه‌وه‌مان سه‌لماند که هۆکارێکین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کان له‌سه‌ر عێراق که‌م بکه‌ینه‌وه".
به گوته‌ی هێمن هه‌ورامی تاوه‌کوو پێش گشتپرسییه‌که‌ش ستراتێژیی سه‌ره‌کیی ئه‌وان ئه‌وه بوووه "به‌رده‌وام بین له دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا چوونکه پێمان وابوو له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌مانتوانی کاری زۆر بکه‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و دیالۆگه به‌رده‌وام بین تاوه‌کوو چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان بدۆزینه‌وه".
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment