به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی فراکسیۆنی گۆڕاندا ھاتووه: "له سه‌ر داوا و پێشنیاری فراکسیۆنی گۆڕان و به ڕه‌زامه‌ندیی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان و به راوێژ له‌گه‌ڵ ژووری حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، فراکسیۆنی گۆڕان سروه عه‌بدولواحدی ڕاسپارد له ناو یه‌کێک له لیسته‌کانی عێراقدا خۆی کاندید بکات به مه‌به‌ستی شکاندنی نه‌ریتی شکست‌خواردووی چه‌ندین ساڵه‌ی کاری سیاسی له عێراق که هه‌موو عێراقییه‌کان له سایه‌یدا زیانی سیاسی و ئابووری و دارایی و مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منیی زۆریان پێ گه‌یشتوووه."
باس له‌وه‌ش کراوه: "به‌ڵام پێده‌چێت زه‌مینه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م بیرۆکه‌یه هێشتا به ته‌واوی پێنه‌گه‌یشتبێت بۆیه له پڕ ئه‌م هه‌موو ناحه‌زه‌ی بۆ په‌یدا بوو بۆیه فراکسیۆن پێی باش بوو سروه خان له لیسته‌که بکشێته‌وه و ئێواره‌ی دوێنێ کشایه‌وه."
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment