کوردپرێس- ڕۆژی ٢٠ى مانگى ڕابردوو، سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارییە هاوپەیمانەکانى لە ئۆپۆزسیۆنى سووریا، هێرش و پەلامارەکانیان لە ژێر ناوى "چڵە زەیتون" بۆ سەر کانتۆنى عەفرین لە باکووری سووریا دەست پێکرد.
بەگوێرەی شرۆڤەیێکی هەواڵدەریی فەڕەنسا لە هێرش و پەلامارەکانیدا، تورکیا بە بەردەوامى بە تۆپ و فڕۆکە بۆردومانى ناوچەکانى عەفرین دەکات و بەو هۆیەشەوە بە پێى ئامارى ڕوانگەى سوورى تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتیی مەدەنى شەهید بوون.
لە لایێکى ترەوە هەینیى ڕابردوو ئەنجومەنى تەندروستیی کانتۆنى عەفرین ڕایگەیاند، سوپاى تورکیا لە گوندى ئەرەند مادەى کیمیاییی بەکار هێناوە و بەو هۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
جانا جەبوور مامۆمستای زانستی سیاسی لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکەی عەفرینەوە دەڵێتک لێهاتووییی هێزەی کوردی یەکینەکانی پاراستنی گەل وای کردوووە پێشڕەوی لەو شەڕەدا بۆ تورکیا زۆر دژوار بێت.
هەواڵدەریی فەڕەنسا (AFP) نووسیویەتی ئەگەر تورکیا بچێتە نێو شاری عەفرین لە سەر داوای کوردەکانی ئەو ناوچەیە دۆخەکە زۆر دژوارتر دەبێت.
جەبوور بڕوای وای تورکیا ناچێتە نێو شاری عەفرین چوونکە ڕووسیا نایهەوێت دوو هاوپەیمانی خۆی لەو ناوچەیەدا بەو شێوازە تێکهەڵچن.
Your Comment