فه‌رمانده‌ی نوێی سوپای پاسداران له‌ سنه‌ دستنیشان کرا

به‌شی کوردستان- لیوا جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران له‌ ڕێگای حوکمێکه‌وه‌ عه‌مید حه‌سه‌ن عه‌سگه‌ری وه‌کوو فه‌رمانده‌ی نوێی سنه‌ ده‌ناسێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌ی نوێی ناحیه‌ی به‌سیجی سوپای شاری سنه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ ئاماده ‌بوونی فه‌رمانده‌ی سوپای کوردستان، قایمقامی شاری سنه‌ و ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئینتیزامی و به‌رپرسانی حکوومی ده‌ستنیشان کرا.

فه‌ریق محه‌مه‌د حسێن ڕه‌جه‌بی فه‌رمانده‌ی سوپای کوردستان له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا وتی: فه‌لسه‌فه‌ی سوپا ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هاووڵاتییان بکات و له‌و ڕێبازه‌شدا هه‌نگاوی کاریگه‌ری زۆرمان ناوه‌.

عه‌مید سه‌ید عیسا ڕه‌حیمی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای سنه‌ له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا سپاسی به‌رپرسانی کرد که‌ ماوه‌ی 16 مانگ ئه‌رکی فه‌رمانده‌ییی سوپای سنه‌یان به‌ به‌ڕێزیان سپاردبوو و وتیشی ئه‌و سوپایه‌ به‌ 62 ڕه‌ده‌ و 135 هه‌زار ئه‌ندامی به‌سیجه‌وه‌ گه‌وره‌ترین ناحیه‌ی به‌سیجی پارێزگای کوردستانه‌.

عه‌مید حه‌سه‌ن عه‌سگه‌ری فه‌رمانده‌ی نوێی ناحیه‌ی سنه‌ هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای سنه‌ خواست و وتی: پێشتر بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌م کردوووه‌ و له‌گه‌ڵ شاره‌که‌ و خه‌ڵکی شار ئاشنام و داوا له‌ هه‌موو به‌رپرسان و نوخبه‌کان ده‌که‌م له‌م ئه‌رکه‌ نوێیه‌دا یارمه‌تیده‌رم بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11726

Your Comment

You are replying to: .
captcha