به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ڕێگای په‌یامێکه‌وه به بۆنه‌ی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی تاران بۆ یاسووج که بوووه هۆی گیان له ده‌ست دانی 66 هاووڵاتیی ئێرانی سه‌ره‌خۆشیی له سه‌رۆک کۆمار و گه‌لی ئێران کرد.
ناوبراو له په‌یامه‌که‌یدا ئاماده‌ییی ڕاگه‌یاندوووه بۆ ئاراسته کردنی هه‌موو چه‌شنه یارمه‌تییێکی پێویست.
له هه‌مان کاتدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد و به بۆنه‌ی ئه‌و ڕووداوه تاڵه‌وه سه‌ره‌خۆشیی له گه‌ل و حکوومه‌تی ئێران کرد.
هه‌روه‌هاش له به‌یاننامه‌که‌دا نووسراوه پاش ئه‌و ڕووداوه مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو پێوه‌ندیی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کرد و به بۆنه‌ی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌وه سه‌ره‌خۆشیی له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و گه‌لی ئێران کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment