ئێمه‌‌‌ پێداگرین له سەر مه‌نبج/ ده‌‌‌رفه‌‌‌تێکی دیکه‌‌‌مان به‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا دا

به‌‌‌شی تورکیا- چاووش ئۆغڵۆ ده‌‌‌ڵێت: چوونه‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی هێزه‌کانی ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ شاری مه‌‌‌نبه‌‌‌ج -که‌‌‌ زه‌مینه‌سازی هێرشی سه‌‌‌ربازی بۆ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و شاره‌‌‌یه‌‌‌ و تورکیا پێداگره‌‌‌ ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ ئه‌‌‌نجام بدات- دوایین چانسی ئه‌‌‌مریکا بۆ باشتر بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ تورکیایه‌‌‌.

به‌‌‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌‌‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی تورکیا ڕای‌ده‌‌‌گه‌‌‌یێنێت: وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی سووره‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر چوونه‌‌‌ ناو شاری مه‌‌‌نبه‌‌‌ج له‌‌‌ باکووری سووریا که‌‌‌ ئێستا له‌‌‌ ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌ کوردییه‌‌‌کان و ئه‌‌‌مریکادایه‌‌‌ و چوونه‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ مه‌‌‌نبه‌‌‌ج به‌‌‌ دوایین چانسی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ بۆ باشتر بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی پێوه‌‌‌ندی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ تورکیا وه‌‌‌سف ده‌‌‌کات.

مه‌‌‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له‌‌‌ عه‌‌‌ممان پێته‌‌‌ختی ئۆردۆن گوتی: "پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانی ئێمه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌مریکا سه‌‌‌رده‌‌‌مێکی قه‌‌‌یراناوی تێپه‌‌‌ڕاندوووه‌‌‌ یان به‌‌‌ستێن بۆ ئاسایی بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کان ده‌‌‌ڕه‌‌‌خسێنین و بۆ شێوازی ڕابردوو ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ یان له‌‌‌مه‌‌‌ خراپتر ده‌‌‌بێت."

ناوبراو چوونه‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ مه‌‌‌نبه‌‌‌ج -که‌‌‌ زه‌‌‌مینه‌‌‌سازی هێرشی سه‌‌‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ ده‌‌‌بێت- به‌‌‌ دوایین ڕێگای باشتر بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی پێوه‌‌‌ندیی ئه‌‌‌نقه‌‌‌ره‌‌‌- واشنتۆن وه‌‌‌سف ده‌‌‌کات و ڕای‌ده‌‌‌گه‌‌‌یێنێت: "ده‌بێ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کان به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ بکات. ده‌کرێ بوترێت ده‌رفه‌تێکی دیکه‌مان به‌ ئه‌مریکا دا. پێویسته‌ ئه‌مریکا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ باش هه‌ڵبسه‌نگێنێت. ئێمه‌ پێداگرین له‌باره‌ی مه‌نبه‌ج. جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ چاو ناپۆشین له‌ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی له‌ سنووره‌کانمان و له‌ودیوی سنووره‌کانمان ده‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئێمه‌."

پاڵپشتیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ گرووپی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) و هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ له‌ شه‌ڕ دژی داعش له‌ ئازاد کردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج، ته‌بقا، ڕه‌قه‌ و ده‌یره‌زوور و پێداگریی ئه‌مریکا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی ئه‌و پشتیوانییه‌ و هاوکارییه‌کان سه‌ره‌ڕای داخوازیی هه‌میشه‌ییی تورکیا هۆکاری سه‌ره‌کیی ئاڵوزیی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌- واشنتۆنه‌.

سه‌‌‌رچاوه‌‌‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌‌‌حواڵ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11713

Your Comment

You are replying to: .
captcha