چوونی هێزی عێراق بۆ به‌سره‌ به‌ مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی تایفی ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ ڕاپۆرته‌کان له‌مه‌ڕ چوونی هێزی عێراق بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌ کردنی شه‌ڕی تایفی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موجیب عه‌زیز حسانی به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وتوووه‌: ڕاپۆرته‌ بڵاوکراوه‌کان سه‌باره‌ت به‌ چوونی هێزه‌کانی عێراق به‌ تایبه‌ت هێزی کاردانه‌وه‌ی خێرا بۆ پارێزگای به‌سره‌ به‌ مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی تایفی له‌و پارێزگایه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی و ته‌نیا ڕاپۆرتێکی میدیایی دێته‌ ئه‌ژمار.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێستاکه‌ هه‌ندێک که‌تیبه‌ له‌ هێزی خۆجێییی سه‌ر به‌ ئه‌رکانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌سره‌ و پۆلیسی خۆجێیی خه‌ریکن ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕه‌ تایفییه‌کان له‌و پارێزگایه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ته‌نانه‌ت هێزێکی عێراق نه‌چۆته‌ ناو پارێزگای به‌سره‌. پارێزگای به‌سره‌ پێویستی به‌ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی شه‌ڕی تایفی و عه‌شیره‌یی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11712

Your Comment

You are replying to: .
captcha