بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایدەگەیێنن لە 30هەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر عەفرین پێکدادانەکان لە چەند ناوچەی ستراتێژکدا بەردەوامن. ورده‌كاریی ڕووداوه‌كانی شه‌وی ڕابردوو لە عەفرین به‌م شێوه‌یه بووه:
شه‌وی ڕابردوو له ده‌وروبه‌ری گوندی دیكمهداش له نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و هێزه‌كانی تورکیا شه‌ڕ ڕووی دا. هێزه‌كانی تورکیا تۆپبارانی گوندی چه‌ما-یان كرد.
له گونده‌كانی دهراقلیا و جارنجهكه به چه‌كی قورس شه‌ڕ ڕوویدا.
به‌ره‌ی جندرێس
هێزه‌كانی ئەرتەشی تورکیا هه‌تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆپبارانی ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی ده‌وا و تل سلۆرێ-یان كرد.
له گوندی ئاخجه‌لێ شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له دژی سوپا و هاوپەیمانانی تورکیا چالاكییان ئه‌نجام دا. ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی چالاكییه‌كه هێشتا زانیاری به‌ده‌ست نه‌خراوه و شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وامه.
به‌ره‌ی بلبلێ
له ناوچه‌ی بلبلێ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری گوندی شێخۆرزێ-یان كرد، هاوكات له‌سه‌ر سنووریشه‌وه تۆپخانه‌كانی تورکیا تۆپبارانی سه‌رانسه‌ری گونده‌كه‌یان كرد.
به‌ره‌ی ڕاجۆ
سوپای توركیا و هاوپەیمانانی شه‌وی ڕابردوو تۆپبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد.
ناوه‌ندی عه‌فرین
شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر ٢٣:٠٠ سوپای توركیا تۆپبارانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرینی كرد.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment