وێ‌ده‌چێت بودجه‌ی 2018ی عێراق به‌ بێ ئاماده‌ بوونی کورد په‌سه‌ند بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ئیئتیلافی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: له‌ ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی نێوان هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی و ئیئتیلافی هێزه‌کانی عێراق، بودجه‌ی گشتیی 2018ی ئه‌و وڵاته‌ به‌ بێ ئاماده‌ بوونی کورد په‌سه‌ند ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د جبووری له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی نێوان هێزه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتمانی له‌باره‌ی په‌سه‌ند کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق بگاته‌ ئه‌نجام ئه‌و پڕۆژه‌یاسا به‌ بێ ئاماده‌بوونی کورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند ده‌کرێت.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ته‌رخاندانی پشکی 17 له‌سه‌دیی بودجه‌ی گشتیی عێراق به‌ هه‌رێمی کوردستان پێوه‌ندی به‌ ڕابردوووه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌شڵێت: ئه‌و به‌شه‌بودجه‌یه‌‌ مافی یاساییی کورده‌کان نییه‌ چوونکه‌ سیسته‌می سیاسیی عێراق له‌ کاتی داگیر کردنی ئه‌و وڵاته‌ تاکوو ئێستا ئه‌و به‌شه‌بودجه‌یه‌ به‌ هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان داوه‌ و ئێستاش ده‌ڕژێته‌ گیرفانی سیاسه‌توانان و گه‌نده‌ڵکاران.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11675

Your Comment

You are replying to: .
captcha