بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد کەرەمی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی تەکنیکیی پارێزگای ئیلامدا ئاماژەی دا بە کوالێتیی سیمانی ئیلام و وتی: سیمانی ئیلام یەکێک لە برەندە باشەکانی وڵاتە و لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا و لە پڕۆژە ناسراوەکاندا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، هەوڵ دەدەین ئەم بەرهەمە ببێتە برەندێکی جیهانی و ناسراو.
سەرۆکی ئەنجومەنی تەکنیکیی پارێزگا ڕاشیگەیاند دەمودەزگا چاودێڕییەکان لە سەر بنەمای یاسا چاودێڕی دەکەن، دیراسەی چۆنییەتیی پڕۆسەی بەرهەم هێنان و کوالێتیی سیمانی ئیلام پیشان دەدات ئەم بەرهەمە ستاندەرە جیهانییەکان لە بەرچاو دەگرێت.
بەڕێوەبەری گشتی لێکۆڵینەوە تەکنیکییەکانی پارێزگا لەو بارەیەوە دەڵێت: بەپێی ڕاپۆرتەکان کوالێتیی سیمانی ئیلام دەرکەوتووە و کێشەیێکیشی لە بارەی مسۆگەر کردنی ستاندەرە نەتەوەییەکانەوە نییە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment