به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د مه‌هدی شه‌هریاری ئاماژه‌ی به‌وه کرد پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له ڕوانگه‌ی کانگاوه چواره‌مین پارێزگای وڵات هه‌ژمار ده‌کرێت و وتیشی: ده‌فرایه‌تیی باشی پارێزگا له بواری کانگاوه هانمان ده‌دات پشکنینی زیاتر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌فرایه‌تییه‌کان ئه‌نجام بدرێت و شارۆچکه‌یێکی به‌ردیش بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی بایه‌خی زێده‌کراو له ناوه‌ندی پارێزگا چێ بکرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که به داخه‌وه تا ئێستا سه‌رمایه‌دانه‌ریی پێویست له به‌شی کانگا له‌م پارێزگایه‌دا نه‌کراوه و ده‌ری‌بڕی: له هه‌موو ئه‌وانه‌ی توانای کاریان له‌م بواره‌دا بێت و بیانهه‌وێت سه‌رمایه دابنێن پشتیوانی ده‌که‌ین چوونکه ئه‌م به‌شه ده‌توانێت کاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر ڕه‌خساندنی هه‌لی کار له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا هه‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60105
Your Comment