کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 26ی شوباتی 2021 نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانتار غالب محەمەد پەرلەمانتاری یەکێتی لە نووسینێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەو پەرلەمانتارە لە بەر ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی بە چەقۆ پەلامار دراوە و بریندار کراوە.
پەلاماردرانی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی کاردانەوەی حیزبی و حکوومیی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
کاردانەوەی حکوومەتی هەرێم:
جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی هێرشی سه‌ر په‌له‌مانتار "غالب محه‌مه‌د" شه‌رمه‌زار ده‌كات و ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێكدا بن، ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی هێرشی سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د له شاری سلێمانی شه‌رمه‌زار ده‌كات.
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه به زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێكدا بن، ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەواڵی کاک غالبم پرسی و دڵنیام کردنەوە ئەم کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت".
قوباد تاڵه‌بانی له‌تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی "ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەلەمانتار غالب محەمەد ئەکەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و هێرشبەران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەواڵی کاک غالبم پرسی و دڵنیام کردنەوە ئەم کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت".
هاوپەیمانیی هیوا
هاوپه‌یمانیی هیوا له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمە ئەم کردەوە نامەردانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و داواکارین دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم".
هاوپه‌یمانیی هیوای كوردستانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌رباره‌ی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ڕایگه‌یاند، "لەپێشهاتێکی چاوەڕوانکراودا، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڕێمان(د.غالب محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن دەستێکی رەشەوە بە چەقۆ پەلاماردرا. ئەمەش لەکاتێکدا کە پێشتر دامەزراوە ئەمنیەکان لەئاستی هەرێم و عیراق ئاگادارکرابوونەوە کە بەهۆی را و رەخنەکانی لەدەسەڵاتدارانی هەرێم، هەڕەشەی لێکراوە".
هاوپه‌یمانیی هیوا ده‌ڵێت "ئێمە ئەم کردەوە نامەردانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و داواکارین دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم".
فراکسیۆنی یەکێتی
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هیوا له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات.
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه "بەداخەوە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دەستێکی ترسنۆک هێرشی کردە سەر پەرلەمانتاری هاوڕێمان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق (غالب محمد )و برینداری کرد".
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیدا هاتووه "ئێمە لەفراکسیۆنی یەکێتیی وێرای ئەوەی کە ئیدانەکردنی ئەم کارە دەکەین ، لەهەمانکاتدا داوای لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردن و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی دەکەین. هەروەک لەخوای گەورە داواکارین کە شیفا و تەندروستی خێرا بۆ هاوڕێمان بگەرێنێتەوە".
بزووتنەوەی گۆڕان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەو کارە ترسنۆکانە ئیدانە دەکەین، وەک کاردانەوەیەکیش دژی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان دەیبینین".
وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، کەسێک، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی، پەلاماری غالب محەمەد پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان ی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوە و، برینداری کردووە".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "ئێمە لە کاتێکدا ئەو کارە ترسنۆکانە ئیدانە دەکەین، وەک کاردانەوەیەکیش دژی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان دەیبینین".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، "داوای دەستبەجێ دۆزینەوەی بکەرانی پشت ئەو پیلانە بەرنامە بۆ داڕێژراوە دەکەین و، پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ئەستۆی دامەزراوە ئەمنیەکاندایە".
Your Comment