نێچیرڤان بارزانی به‌شداری له‌ کۆنفڕانسی ئاسایشی مینوشن ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا بۆ پاراستنی ئاسایشی جیهان به‌رێوه‌ چوو و شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمیش به‌شدارییان تێدا کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێکرد. کۆنفڕانسه‌که‌ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا باس له‌ چه‌ندین ته‌وه‌ر ده‌کرێت.

ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 54مین کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له ‌کاژێر 14:15 خوله‌ک به ‌کاتی میونشن به‌ گوتاری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا کرایه‌وه.، نزیکه‌ی 600 که‌سایه‌تی له‌ سیاسه‌توان، په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌رپرسانی جیهان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ کۆنفڕانسه‌که‌ به‌شدارن.

له‌ هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی باڵای هه‌رێم به‌شداریی له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا کردوووه‌ و ساڵانه‌ش زیاتر له‌ 350 سه‌رکرده‌ و که‌سایه‌تیی دیار له‌ زیاتر له‌ 70 وڵاتی جیهانه‌وه‌ به‌شداریی ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11638

Your Comment

You are replying to: .
captcha