بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا سەعید لە لێدوانێک بۆ بنکەی هەواڵی "الزوراء" باسی لەوە کرد پارتە کوردستانییەکان بەردەوام دەبن لە بایکۆت کردنی کۆبوونەوەکانی پارلەمان بۆ پەسەند کردنی پرۆژەیاسای بووجەی ٢٠١٨ی عێراق و وتیشی: حەیدەر عەبادی پێشنیاری ئەو پارێزگایانەی نەوت بەرهەم دێنن یان خود پێشنیاری هاوپەیمانییە سوننەکانی عێراق قبووڵ دەکات بەڵام هەمبەر کوردەکان هیچ نەرمییێک نانوێنێت.
سەعید جەختی لەوە کردەوە پارتە کوردستانییەکان لەم حاڵەتەدا بەردەوام دەبن و هەوڵ دەدەن ببنە لەمپەرێک لەبەردەم پەسند بوونی پرۆژەیاسای بووجەی گشتیی ٢٠١٨ی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment