کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ھاوبەشی یڵدرم و مێرکڵ

بەشی تورکیا- سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە بەرلین لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ کۆ بوووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای راوێژکاریی ئەڵمانیا پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم کرد و دوای کۆبوونەوەی نێوانیان، یڵدرم و مێرکڵ کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.

لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا دووپاتی کردەوە پەیەدە و یەپەگەباڵی سەربازیی پەکەکەن و گرووپێکی تیرۆریستی هەژمار دەکرێن.

لە بەرانبەردا مێرکێڵیش ڕای‌گەیاند دیدارێکی سازندەمان بوو و ئێمە حەزبە پەرەپێدانی پێوەندییەکانمان دەکەین و لەو دیدارەدا جارێکی تر کوودەتای 15یجولایم ئیدانە کرد.

دوای تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەرلین، یڵدرم بەرەو میونشن بەڕێ کەوت بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن کە بە کۆنگرەیێکی گرنگ دادەنرێت بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەی ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی.

ئەو سەرچاوانەی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاندووە کە لەمیانی کۆبوونەوەی نێوان یڵدرم و مێرکڵ تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کراوە.

News Code 11619

Your Comment

You are replying to: .
captcha