بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئاڵمانییەکانەوە وەدەست هاتوون پۆلیسی کۆڵن ڕایگەیاندووە خۆپیشاندانی لایەنگرانی پەکەکە کە بڕیار بوو سبەینێ لە دوو شاری کۆڵن و لیڤێرکۆزێن دژ بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین بەڕێوە بچێت قەدەغەیە و دەبێ هەڵوەشێتەوە.
هۆکاری قەدەغە کرانی خۆپیشاندانەکەش ئەوەیە کە پەکەکە لە ئاڵمانیا وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناسراوە و بەکارهێنانی هەموو هێمایێک کە شاندەری ئەو گرووپە بێت قەدەغەیە و لەمەوبەدواش بەکارهێنانی هێماکانی پەکەکە لە خۆپیشاندانەکان تاوان هەژمار دەکرێت و بەدواداچوونی یاساییشی بۆ دەکرێت.
سەرچاوە: تەلەفزیۆنی NTVی تورکیا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment