ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ: له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌ندکراون دراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ سه‌ردانێکی مه‌یدانیدا بۆ به‌ندیخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ چه‌ند پێشێلکارییێکی تۆمار کردووه‌ که‌ له‌ کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌ندکراوان دراوه‌ و زیندانه‌که‌ش که‌موکوڕی زۆر تێدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئاماژه ‌به‌وه ‌ده‌کات به‌ندکراوان به‌ ئاشکرا پێیان وتوون له ‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا لێیان دراوه‌ و به‌شێکیشیان ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی دراون.

له ‌دوای تۆمار کردنی چه‌ند سکاڵایێک له‌لایه‌ن به‌ندکراوانه‌وه‌، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ چوووه‌ته‌ به‌ندیخانه‌که‌ و باس له‌وه ‌ده‌که‌ن جگه‌ له‌ ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانییان گرتووخانه‌که‌ش له‌ ڕووی کوالێتییه‌وه‌ گونجاو نییه‌ و له‌ ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێریشدا ١٠ کاتژمێر کاره‌بایان نییه‌.

هه‌روه‌ها زیندانه‌که‌ به‌ به‌رده‌وامی ٤٠٠ تا ٥٠٠ به‌ندکراوی تێدایه‌ و ته‌نها یه‌ک پزیشکیشی لێیه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردن و بینینی نه‌خۆش.

سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: ئه‌وان ئاگادارن و ده‌زانن له‌ زیندانه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه‌دان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ئه‌شکه‌نجه‌دان قه‌ده‌غه‌یه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ به‌ندیخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر به‌ندکراو هه‌یه‌ دوو ساڵه‌ له‌ زینداندایه‌ و تا ئیستا حوکم نه‌دراوه‌ ئه‌وه‌ش له ‌کاتێکدایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش چه‌ند جارێک باسی هه‌بوونی ئه‌شکه‌نجه‌دانیان کردوووه‌ له‌ زیندانه‌کانی هه‌رێمدا.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11604

Your Comment

You are replying to: .
captcha