به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌کات به‌ندکراوان به ئاشکرا پێیان وتوون له کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا لێیان دراوه و به‌شێکیشیان ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی دراون.
له دوای تۆمار کردنی چه‌ند سکاڵایێک له‌لایه‌ن به‌ندکراوانه‌وه، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ چوووه‌ته به‌ندیخانه‌که و باس له‌وه ده‌که‌ن جگه له ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانییان گرتووخانه‌که‌ش له ڕووی کوالێتییه‌وه گونجاو نییه و له ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێریشدا ١٠ کاتژمێر کاره‌بایان نییه.
هه‌روه‌ها زیندانه‌که به به‌رده‌وامی ٤٠٠ تا ٥٠٠ به‌ندکراوی تێدایه و ته‌نها یه‌ک پزیشکیشی لێیه بۆ چاره‌سه‌ر کردن و بینینی نه‌خۆش.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: ئه‌وان ئاگادارن و ده‌زانن له زیندانه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه‌دان هه‌یه ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه ئه‌شکه‌نجه‌دان قه‌ده‌غه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له به‌ندیخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر به‌ندکراو هه‌یه دوو ساڵه له زینداندایه و تا ئیستا حوکم نه‌دراوه ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش چه‌ند جارێک باسی هه‌بوونی ئه‌شکه‌نجه‌دانیان کردوووه له زیندانه‌کانی هه‌رێمدا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment