کاردانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ی حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ئێران له‌ زیاتربوونی ته‌نگه‌ژه‌ له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنی پاش داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی ئه‌و ڕژیمه‌ له‌ سووریا ده‌ڵێت: ڕژێمی داگیرکه‌ر و ده‌ستدڕێژکاری زایۆنی به‌رده‌وام بوونی ناشه‌رعی و ساخته‌ی خۆی له‌ ته‌نگه‌ژه‌ و نائارامیی ناوچه‌که‌دا ده‌بینێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی له‌مباره‌وه‌ وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌کوو وڵاتێکی مێژوویی و ڕوو له‌ عه‌قڵانییه‌ت، سه‌قامگرتوو و سه‌قام‌به‌خش له‌ بنه‌ڕه‌تدا پێویستی به‌ به‌رز کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ و نائارامی له‌ ناوچه‌که‌دا نییه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ ئه‌وه‌ ڕژێمی زایۆنییه‌ که‌ ئاسایش و سه‌قامگرتوویی له‌ ناوچه‌که‌ به‌ مه‌ترسییێکی جیدی ده‌بینێت و ده‌بێ به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ لۆمه‌ بکرێت.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رگریی حکوومه‌تی یاساییی سووریا له‌ سه‌روه‌ری خاکی و یه‌کپارچه‌ییی نه‌ته‌وه‌ییی خۆی به‌رانبه‌ر هه‌موو جۆره‌ داگیرکارییێک به‌ یاسایی و ڕه‌وا ده‌زانێت و له‌ هه‌مان کاتدا ڕۆڵی وڵاته‌که‌مان له‌ ڕووداوی داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی ڕژێمی زایۆنیدا وه‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ و به‌ بێ بنه‌ما هه‌ژماری ده‌کات.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ڕاشی‌گه‌یاند: سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاڵۆز کردنی ناوچه‌که‌ نییه‌ به‌ڵام له‌ قووڵاییی دڵه‌وه‌ بڕوای وایه‌ که‌ کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌رانبه‌ر داگیرکارییه‌کانی ڕژێمی زایۆنی هه‌نگاوێکی بنه‌ڕه‌تی و ئه‌وتۆ هه‌ڵبگرن و وه‌ڵامێکی شیاو و جیدییان هه‌بێت هه‌مبه‌ر فشه‌ و پڕوپاگه‌نده‌ی درۆیین و شه‌ڕخوازانه‌ی ڕژێمی زایۆنی که‌ به‌رده‌وام بوونی ژیانی ناشه‌رعی و ساخته‌ی خۆی له‌ هه‌بوونی ته‌نگه‌ژه‌ و نائارامیی ناوچه‌که‌دا ده‌بینێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ناوه‌ندی دیپلۆماسیی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11586

Your Comment

You are replying to: .
captcha