به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی له‌مباره‌وه وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌کوو وڵاتێکی مێژوویی و ڕوو له عه‌قڵانییه‌ت، سه‌قامگرتوو و سهقامبهخش له بنه‌ڕه‌تدا پێویستی به به‌رز کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه و نائارامی له ناوچه‌که‌دا نییه و به پێچه‌وانه ئه‌وه ڕژێمی زایۆنییه که ئاسایش و سه‌قامگرتوویی له ناوچه‌که به مه‌ترسییێکی جیدی ده‌بینێت و ده‌بێ به‌م بۆنه‌شه‌وه لۆمه بکرێت.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رگریی حکوومه‌تی یاسایی‌ی سووریا له سه‌روه‌ری خاکی و یه‌کپارچه‌ییی نه‌ته‌وه‌ییی خۆی به‌رانبه‌ر هه‌موو جۆره داگیرکارییێک به یاسایی و ڕه‌وا ده‌زانێت و له هه‌مان کاتدا ڕۆڵی وڵاته‌که‌مان له ڕووداوی داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی ڕژێمی زایۆنیدا وه‌درۆ ده‌خاته‌وه و به بێ بنه‌ما هه‌ژماری ده‌کات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕاشیگه‌یاند: سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاڵۆز کردنی ناوچه‌که نییه به‌ڵام له قووڵاییی دڵه‌وه بڕوای وایه که کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌رانبه‌ر داگیرکارییه‌کانی ڕژێمی زایۆنی ههنگاوێکی بنه‌ڕه‌تی و ئه‌وتۆ هه‌ڵبگرن و وه‌ڵامێکی شیاو و جیدییان هه‌بێت هه‌مبه‌ر فشه و پڕوپاگه‌نده‌ی درۆیین و شه‌ڕخوازانه‌ی ڕژێمی زایۆنی که به‌رده‌وام بوونی ژیانی ناشه‌رعی و ساخته‌ی خۆی له هه‌بوونی ته‌نگه‌ژه و نائارامیی ناوچه‌که‌دا ده‌بینێته‌وه.
سه‌رچاوه: ناوه‌ندی دیپلۆماسیی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment