ئێران بۆ وەستاندنی شەڕی عەفرین هەوڵ بدات

بەشی ئێران- نوێنەری خەڵکی سنە لە پەرلەمانی ئێران، داوا دەکات ئێران بۆ وەستاندنی شەڕی تورکەکان دژ بە کوردی عەفرین هەوڵ بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مێهدی فەرشادان لە کۆبوونەوەی فەرمیی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ڕێبەنداندا ڕایگەیاند: هەموومان دەزانین کە ئەمڕۆ کورد بوەتە هێزمی تەنووری شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مێژوویش شایەت حاڵی ئەم کارەساتەیە.

نوێنەری خەڵکی سنە، کامیارن و دیواندەڕە لە پەرلەمانی ئێران وتیشی: هەڵەبجە بەڵگەی زیندووی زۆڵمی مێژوو دژ بە خەڵکی کوردە، خەڵکی کورد ڕۆژێک لە کۆبانێ و ڕۆژێک لە شەنگال و ئەمڕکە لە عەفرین بوونەتە قوربانی. ڕۆژێک سەدام کۆمەڵکوژی گەلی کورد دەکات ئەمڕۆ ئەردۆغان، ئەردۆغان بێ شەرمانە دەچێتە نێو خاکی دراوسێکەی و کورد بە تیرۆریزم تۆمەتبار دەکات.

ناوبراو درێژەی دا: ئەردۆغان دەبێت بزانێت قەد ناتوانێت کورد تەسلیم بکات دەبێت وەڵامی ئەو تاوانەی کە لە عەفرین دەیکات بیداتەوە.

لە کۆتایدا سەید مێهدی فەرشادان زیادی کرد داوا دەکەم کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو یارمەتیدەری ستم لێکراوان لە بارەی وەستاندنی شەڕی عەفرینەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورک گفتوگۆ بکات و چیدی مۆڵەت نەدەن لەوە زیاتر کەرامەتی کورد بخرێتە ژێر پێ.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11581

Your Comment

You are replying to: .
captcha