به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو دادستێنی تورکیا به تۆمه‌ته‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به تیرۆریزم داوای 25 ساڵ زیندانی بۆ مێڕاڵ دانش به‌شتاش نوێنه‌ری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) له ئادانا کرد.
به‌شتاش تۆمه‌تبار کراوه به "ئه‌ندامێتی له ڕێکخراوی تیرۆریستی"، "هاندانی خه‌ڵک بۆ ئه‌نجامدانی تاوان" و "هاندانی خه‌ڵک بۆ به‌شداری له گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه نایاسایییه‌کان".
به‌شتاش ڕۆژی 30ی جانیڤێریی 2017 به ده‌ستووری دادستێنی دیاربه‌کر ده‌ستگیر کرا و له 21ی ئه‌یپڕیڵی 2017 به دانانی به‌ڵگه‌ی یاسایی تا کاتی دادگه‌یی کردن ئازاد کرا.
به‌پێی داوانامه‌که به‌شتاش له مانگی ئاکته‌وبری 2014، کاتێک که چه‌کدارانی داعش شاری کۆبانێ له کوردستانی سووریایان گه‌مارۆ دابوو، داوای له گه‌لی تورکیا کرد بێنه سه‌ر شه‌قام. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناوبراو له نێوان ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌دا بوو که له سێپتێمبێری 2015 له بارودۆخێکدا که ملیتاریزه ڕاگه‌یێندرابوو، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی به دۆخی شاری سوور له دیاربه‌کر.
سه‌رچاوه: حوڕڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment