بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسکەندەر وتوت لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: بە بۆنەی قەیرانی کەم ئاوییەوە ژمارەیێک لە بنەماڵە عێراقییەکان شار و زەوینی خۆیان بەجێ هێشتووە.
ناوبراو وتیشی یاسا نێونەتەوەییەکان مۆڵەت بە عێراق دەدەن سکاڵای خۆی لە لای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەرز بکاتەوە تاکوو ئێران و تورکیا مل بکەن بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ عێرقدا لە بارەی پشکی ئاوی ئەو وڵاتەوە.
وتوت، سیاسەتوانانی عێراقی تۆمەتبار دەکات بە بۆنەی بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە لەگەڵ تورکیا لە بارەی پشکی ئاوی عێراق ڕێککەوتوون و هیچ چالاکییێک لەو بارەوە ناکەن.
سەرچاوە: «الغدپرس»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment