کوردپرێس- خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فەجر ئەمساڵیش وەک زۆربەی ساڵانی پێشوو زیاتر بەو بەرهەمانە دران کە باسی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دەکەن
کۆمەڵێک لە خەڵاتە سەرەکییەکان کە سیمورغی بلوورییە بەمشێوەیە دابەشکران:
- سیمورغی بلووری بۆ باشترین فیلم، بۆ فیلمی بوارگەی ئەبوو قەریب.
- سیمورغی بلووری باشترین دەرهێنەر، بۆ ئیبراهیم حاتەمی کیا بوو بۆ فیلمی بە کاتی نانی شێوان و بەهرام تەوەکولی بۆ فیلمی بوارگەی ئەبوو قەریب.
- سیمورغی بلوورینی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ ئەمین حەیایی بۆ فیلمی هەڵگیرساو.
- باشترین ئەکتەری ژن، سارا بەهرامی بوو بۆ فیلمی دارکونکەرە.
- باشترین رۆڵی تەواوکەری پیاو بۆ جەمشید هاشمپوور بۆ فیلمی دارکونکەرە.
- باشترین رۆڵی تەواوکەری ژن بۆ سەحەر دەوڵەتشاهی بۆ فیلمەکانی عارەقەی سارد و چوارڕییانی ئیستەنبوڵ.
- سیمورغی باشترین سیناریۆ درایە فیلمی کامیون لە نووسین و دەرهێنانی کامپۆزیا پەرتەوی کە دوو ئەکتەری کورد سەعید ئاقاخانی کوردی بیجاڕ و ترووسکە جۆڵا کوردی مهابادی لە فیلمی کامیوندا بەشداربوون.
- کامپۆزیا پەرتەوی دەرهێنەری فیلمەکە لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا بە توانج و رەخنەوە گوتی دادوەرەکانی فێستیڤاڵ، رۆڵبینینی جوانی سەعید ئاقاخانییان نەدیوە. پاشان خەڵاتەکەی خۆی پێشکەشی سەعید ئاقاخانی کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment