هەڕەشەی فەرماندەیێکی پێشمەرگە بۆ دەست بە سەردا گرتنی تەنکەرە نەوتەکان کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگە سەرسوڕمانی خۆی ڕاگەیاند بەرانبەر بە هۆشداردانی فەرماندەیێکی پێشمەرگە کە وتبووی ئەگەر مووچەیان پێنەدرێت دەست بە سەر تەنکەرە نەوتەکاندا دەگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لیوا بەختیار محەمەد بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی وتوە: ئەگەر ئەو هەڕەشەیەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لە بارەی تەنکەرە نەوتەکانەوە کردوویەتی ڕاست بێت بێگومان تەعبیری ڕای وەزارتی پێشمەرگە نییە و ئەم وەزارەتە ئەو هەڕەشانە وەئەستۆ ناگرێت.

بەختیار محەمەد جەختی کردۆتەوە: ڕێگە بە ئەو چەشنە هەڕەشانە نادەین و بە دووری دەزانین ئەو هەڕەشانە ڕاست و جیددی بن بەڵکوو تەنها ڕای شەخسییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11518

Your Comment

You are replying to: .
captcha