ئێران درێژە بە پاڵپشتی خۆی بۆ ئاوەدان کردنەوەی عێراق دەدات

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی باسی لە ئامادە بوونی محەمەد جەواد زەریف لە كۆنگرەی ئاوەدان كردنەوەی عێراق لە كوێت کرد و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژە بە ڕۆڵی سازێنەری خۆی بۆ یارمەتی گەیاندن بە گەشەی ئابووریی عێراق دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی ئاماژەی بە گرنگایەتیی عێراق وەکوو وڵاتێکی دۆست و دراوسێی ئێران داو ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی وڵات لە كۆنگرەی ئاوەدان كردنەوەی عێراق لە كوێت بەشدار دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵات وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای یارمەتی دان بە گەشەی ئابووریی عێراق وەکوو دیکەی بەشەکان لە سەردەمی پاش داعشدا درێژە بە پاڵپشتییەکانی دەدات.

مەبەست لە بەڕێوەبردنی ئەو کۆنگرەیە ئەوەیە تا جارێكی دیكە ناوچە وێران بووەكانی عێراق كە بەھۆی شەڕی داعش وێران بوونە نۆژەن و ئاوەدان بكرێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11509

Your Comment

You are replying to: .
captcha