به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زه‌ید ڕائید حسێن کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ له UN له‌و باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین مه‌ترسیی له‌سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و به تایبه‌ت منداڵان دروست کردوووه. هه‌ندێک ڕاپۆرت ده‌رکراون که باس له کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییانی سڤیل به بۆنه‌ی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌ییی سوپای تورکیا ده‌کات و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه به‌رپرسانی تورکیا ئیدعا ده‌که‌ن له هێرشه‌که‌ی سوپای تورکیا و گرووپی چه‌کداری توندڕه‌وی پاڵپشتیکراوی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین خه‌ڵکی سڤیل خه‌ساریان لێنهکهوتوووه به‌ڵام سه‌رچاوه فه‌رمییه‌کان کوژرانی 180 که‌س له خه‌ڵکی شاره‌که‌یان پشتڕاست کردۆته‌وه که ژن و منداڵیان تێدایه.
شه‌ڕی عه‌فرین به‌رده‌وامه و وڵاتان و نه‌ته‌وه یهکگرتوووهکانیش بێده‌نگن. نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان تا ئێستاش به فه‌رمی به‌رانبه‌ر به هێرشه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین کاردانه‌وه‌ی پیشان نه‌داوه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری هه‌واڵی ئه‌حواڵ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment