کوردپرێس:
به‌گوێره‌ى وته‌ى موسلیح زرار بەڕێوەبەری شارۆچکەی وەرتێ، به‌یانى ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكه‌ى سیخوڕ‌ى توركیا چۆته سه‌ر ئاسمانى بنارى قهندیلو له‌كاتژمێر 12ش بۆردومانى چه‌ند شوێنێكى كردوه.
ئه‌وه‌شى ڕوون كردۆته‌وه، سەرەتاى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیا بەرزاییەکانی گوندى (سێکانیان) بوه به‌تایبه‌ت لەچیای کونەکۆتر كه دهكهوێتهر سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕینه‌وه.
ئاشكراشیكردوه، هه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕینى بۆردومانكردوه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و بەرزاییەکانی چیای دڕەبیی بۆردومانكردوه له‌سنورى ناحیه‌ى وه‌رتێ، "به‌ڵام بۆردومانه‌كان لەناوچهى ئاوەدانییەوه دورن".
Your Comment