شاندێکی پەرلەمانى کوردستان سه‌ردانی عەفرینی کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وەفدەکەى پەرلەمانى کوردستان بۆ ئامادە کردنى ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوشى کوردستانی سووریا و کانتۆنى عەفرین کە لە ژێر هێرشى سوپا و گرووپە چەکدارەکانى تورکیادایە سه‌ردانی عه‌فرینی کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسى هاوار نیوز بڵاوی کردەوە، وەفدەکەى پەرلەمانى کوردستان لە لایەن بەرپرسانى ئیدارەى کانتۆنى عەفرین و دامەزراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و خەڵکى عەفرینەوە پێشوازییان لێکراوە.

وەفدەکە دوێنێ لە سنوورى سێمالکاوە کە باشوور و ڕۆژئاواى کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە، گەیشتە ڕۆژئاواى کوردستان.

ئەندامانى وەفدەکە پێکهاتوون لە چەند پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنە جیاوازەکانى پەرلەمانى کوردستان و ئامانج لە سەردانەکەیان ئامادە کردنى ڕاپۆرتێکە لەبارەى ڕەوشى کوردستانی سووریا و کانتۆنى عەفرینەوە.

سه‌رچاوه‌: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11479

Your Comment

You are replying to: .
captcha